ئەمڕۆ یەك شەممە ( ١٠ . ٣ . ٢٠١٩)، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، كۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بە بەشداری چەند توێژەرێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەشداربوونی كونسوڵگەری ئەمریكاو هۆڵەنداو فێمێنیزمی رۆشنگەری لەپلاتفۆڕمی دابڕان و ئەنجومەنی باڵای خانمان، سیمپۆزیۆمێكی نێودەوڵەتی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان (٨ی مارس) لە ژێر ناونیشانی (مافەكانی ژنان، پارێزگاریكردن و هاندان) لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات.
بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پاشەكەوتی موچە سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، په‌یامێك ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌لایه‌ن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەپەیامێكدا بەناوی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕینەوە سو‌پاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی راپەڕین ده‌كات، بۆ دانبەخۆداگرتنیان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كه توانیان بەرگەی قەیرانی سەختی دارایی بكەن و سەرەڕای پاشەكەوتی موچەكانیان نەیانهێشت پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین پەكیبكەوێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یامێك ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا ده‌كات
به بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەناوی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت سو‌پاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات، بۆ خۆڕاگریان له‌ماوه‌ی ڕابردو كه توانیان به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته داراییه بگرن.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا د.یوسف گۆران ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به ئاڕاسته‌ی بایه‌خدانی زیاتری به ڕه‌وتی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر ده‌بن.