مژدە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەرین(پ.ی. دکتۆر موفق خالد) و دەستپێشخەری سەنتەری کار پڕۆژەی یانە خوێندکارییەکان ڕاگەیەنرا. لە ئستادا خوێندكارانی سەرجەم بەشە جیاوازەكانی زانكۆ بە مەبەستی بەشداربوون لە یانەی دڵخوازی خۆیان دەتوانن سەردانی سەنتەری كار بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی پێویست.
پڕۆژەی یانەکان چیە؟
پڕۆژەی یانەکان Club Projects
ئامادەکردن و نووسینى:
زەردەشت خالد محمد
بەرێوبەرى سەنتەرى کار
پێشەکی:-
وەکو ئەوەی ئاشکرایە یەکێک لە پایە گرنگەکانی زانکۆکانی دونیا بریتیە لە بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی مەعریفە (Knowledge Management)، بەتایبەت پێدانی توانا و بەهرە بە خوێندکار کە بتوانێت لە بازاڕی کاردا پێگیری بکات و گەشەa بە تواناکانی بدات. بێگومان بۆ ئەو مەبەستەش لە زانکۆکانی دوونیادا چەندین شێوازی جۆراوجۆر خراوەتەڕوو تاوەکو خوێندکار ئەو مەعریفەیە بە شێوەیەکی پراکتیکی بەدەست بهێنێت بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکات کە ناچارکراوە بۆ فێربوون. لە لایەکی تریشەوە ڕۆڵی زانکۆ و بەرتەسککردنەوەی تەنها لە وانەبێژی و زنجیرەیەک چالاکی ئەکادیمی کە ڕەنگە تاقەتپڕوکێن بێت بۆ توێژێكی گەنجی وەکو خوێندکار بەتایبەتتر کە هیچ پەراوێزێک نەبێت تا بتوانێت ئەو چالاکیانە بە کەسی بکات.
بۆ ئەو مەبەستەش دروستکردنی چەند یانەیەکی خوێندکاری دەتوانێت بەشێک لەو ئامانجە بپێکێت، بەو پێیەیی هەردوو پێکهاتەی مەعریفە و کاتبەسەربردن (Knowledge and Enjoyment ) لەخۆ دەگرێت کە لەلایەک خوێندکار فێری چەندین سکیڵی جۆراوجۆر و ئەزموونی جۆراوجۆر دەبێت، لەلایەکی تریش کاتێكی چێژئامێز و گەنجانە بەسەردەبەن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە شووناسی بوونی خوێندکاری زانکۆ تۆختر دەکاتەوە. لە هەمان کاتیشدا فەزایەکی پیشەیی بێلایەن بۆ خوێندکار دەڕەخسێنێت لە بەرەوپێشبردنی توانای (بەڕێوەبردن، سەرکردایەتیکردن، کۆمیونیکەیشن، چارەسەری گرفت، داهێنان و کارکردن بە تیم) کە ئەو توانایانەش بۆ هەموو جۆرە سیڤییەک پێویستە بوونی هەبێت لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا.
پێناسەی پڕۆژە:
ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە چەند نێوەندێک کە خوێندکار خۆی بکەر دەبێت کە تیایدا بۆ نمایشکردن و گۆڕینەوە و بەهێزکردنی مەعریفە و بەهرەکانیان لە داهاتوودا بەکارهێنانیان لە بازارى کاردا. لە لایەکى ترەوە پرۆژەى یانەکان مەبەست لێ لە هەندێک بواردا پرۆسەى کات بەسەربردنى خوێندکار و سەرگەرمیە بەشێوەیەک خوێندکار پشوو وەردەگرێت لە قورسایى ماندووبوون و بەهەمان شێوە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کەلتورییەوە لەگەڵ زانکۆ و هاوپۆلەکانی زیاتر تێکەڵاو دەبێت .
بەشێوەکى گشتى ئەم یانانەى لای خوارەوە گرنگن بۆ خوێندکاران زانکۆی ڕاپەرین تا بەشدارن تێدا:-
• STEM Club
• English Reading and Writing Club
• Public Speaking and Debate Club
• Investment and Entrepreneurship Club
• Marketing and Advertisements Club
• Anime Club
• Refugee and Humanitarian Aid Club
• Translations Club
• Music and Dance Club
• Data Analytics Club
• IT and Survey Club
• UNICEF-Raparin Club
• FAO-Raparin Club
• UNDP-Raparin Club
• WORLD BANK-Raparin Club
• Bologna-Raparin Club
• Environment Club
• Chess Club
• Potluck and Tourism Club
• Oil and Gas Club
• Scholarship and Fellowship Club
• English Debate Club
• Media Club
• Traditional Game Club
• Moot Court Club
• Public Health Club
• Research Club
ناوەڕۆک و سەرچاوەکانى پڕۆژە:
• ئەم پرۆژەیە لە ژێر رۆشنایى یانەکانى زانکۆ پێشکەووتوەکانى وڵاتانى دەرەوە و یەکانگیر لەگەڵ رێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم کوردستان سەبارەت بە کارى سەنتەرەکانى گەشەپێدانى کار (CDC) و هەروەها پاڵپشت بە ڕنماییەکانی ESU کە پارتنەر و هاوپشکن لە بلۆنا پرۆسێیس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
• OXFORD University
• Cambridge University
• MIT University
• Morris College University
• Indiana University
• Harvard University
• European Students’ Union
• Bologna Follow-Up Group
پێکهاتەى کڵەبەکان:
هەموو کلەبەکان لەسەر بنەماى ئەم پێک هاتانەى لایى خوارەوە بەرێوەدەچن و لە لایەن خوێندکاران بە سەرپەرشتى سەنتەرى گەشەپێدانى کار کاردەکەن:
1. بۆ هەرکڵەبێک بۆردێکى 5 کەسى هەڵدەبژێردرێت لەسەرەتایى وەرزى خوێندن. ئەمەش لە دوای ڕێکخستن و کۆکردنەوەیان لە لایەن سەنتەرى گەشەپێدانى کارەوە و بانگەشەکردن بۆى.
2. لە ناو بۆرددا داریکتەرى کلەب و کۆردنیەتەرى کلەب هەلدەبژێرین بەرپرسیار دەبن بەرامبەر بۆرد و کلەب و سەنتەرى گەشەپێدانى کار.
3. سەبارەت بە کلبە زانستی و پیشیەکان دەکرێت مامۆستایەک مێنتۆریان بێت کە ڕاوێژ و بەرچاڕوونى زانستیان پێ بدات.
4. خوێندکاران خۆیان لە ژێر رۆشنایى رێنمایەکانى سەنتەرى کار پەیڕەوێکى ناوخۆ بۆ خۆیان دادەنێن.
5. هەموو دانیشتنە فەرمیەکانی یانەکان سەبارەت بە چالاکى نوێ یان کارکردنى نوێ لە ژێر چاودێرى بەرێوبەرى سەنتەر یان فەرمانبەرێکى سەنتەری کاردا دەبێت.
6. خوێندکاران دەتوانن هەر جۆرە یانەیەکى ترى نوێ پێشکەش بکەن یان دروستى بکەن بەمەرجێک یانەکان پیشەیى بن و دوور بێت لەکارى سیاسى و ئایدۆلۆژى.
ئێوەی خۆێندکاریش دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ بەشداربوون و بەرێوەبردن و دروستکردنی یانەی خوێندکاری و پیشەی تایبەت بەخۆتان....
سەنتەری کار / تەلاری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ نهۆمی سێیەم