University of Raparin Logo

سەنتەرێکی پێشکەوتووی تاقیگەکانی فێربوونی کارە پزیشکی و خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی چوارشەممە (٦ی ئاداری ٢٠١٩) بەئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر (دارا تۆفیق کاکەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سەنتەرێکی تاقیگەکانی فێربوونی کارە پێشکەوتووەکانی پزیشکی و خزمەتگوزاری پەرستاری لە کۆلێجی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین کرایەوە.

درێژەی بابەت

سیمینارێك دەربارەی (هەڵەبڕی و رێنوسی نوسینی نوسراوی فەڕمی) پێشكەشكرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٧-٣-٢٠١٩) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی شەشەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو. لەخولەكەدا سیمینارێك لەلایەن دكتۆر (شیروان حسین) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێكی دەربارەی (هەڵەبڕی و رێنوسی نوسینی نوسراوی فەڕمی) پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.

گەشتى زانستى خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى بەشى سامانى ئاژەڵ

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠١٩/٣/٦)، خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى بەشى سامانى ئاژەڵ بە مەبەستى خوێندنى وانەى پڕاکتیکى ، سەردانى کێڵگەى پەلەورى (سەفیر بۆ بەرهەمهێنانى هێلکەوجوجەڵە ) یان کرد، لە گوندى قەمتەران .
فۆتۆ : خالید قادر