University of Raparin Logo

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، دەستخۆشی لە خوێندكاران و مامۆستایان دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

نەورۆزتان پیرۆزبێت

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەپەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی (1719)ی كوردی، و هەروەها لەپای پابەندبونی خوێندكاران و مامۆستایانی سەرجەم بەشەكان بە ساڵنامەی خوێندنی (2018-2019)ەوەو دووركەوتنەوە لەنەهاتنی بەكۆمەڵ، سەرۆكایەتی زانكۆ دەستخۆشی لەخوێندكاران و مامۆستایانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین دەكات. 

دەقی پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین:
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی (2719)ی كوردی، لەتەواوی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان و ھەموو کوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان بەگشتی و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان بەتایبەت دەكەین. هیواخوازین جەژنی سەری ساڵی كوردی ساڵی شۆڕشی ئاوەدانی و دەستپیێكردنەوەی پڕۆژە وەستێنراوەكان بێ لەباشوری كوردستان. هەروەك هیواخوازین، ئەم جەژنی نەورۆزە، دەرفەتێك بێت بۆ هەرچی زووتر پێكهێنانی كابینەی (9)ی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
مانگی ئادار لەمێژووی كوردا بەمانگی سەرکەوتن و خۆشی و شۆڕش و راپەڕین و رووداوە ناخۆشەكانی گەلی کوردستان ناسراوە. لەگەڵ ئەوەشدا نەورۆز بۆ گەلی كورد رەمزی شۆڕش و راپەڕین و تێکشکاندنی زوڵم و دەرکەوتنی ڕووناکی و ژیانە.
بۆیە لەم جەژنەدا بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، دووبارە پیرۆزبایی سەری ساڵی كوردی لەخوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەین، و دەستخۆشی لەخوێندکاران و مامۆستایانمان دەکەین لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكاندا، لەپای پەبەندبوونیان بەدەوامكردن و هەوڵدان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆمان، كە هەم مامۆستایان و هەم خوێندكاران بەجیاواز لەساڵانی رابردوو دووربون لە نەهاتنی بەكۆمەڵ و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن، ئەوەش فاكتەری گرنگ بووە بۆ مامۆستایان تا بتوانن پڕۆگرامەكانی خوێندن بەسەركەوتوویی و بەپێی هەفتەكانی خوێندن تەواو بكەن و ئەم ئەم پابەندبونەتان وا دەکات هەنگاوەکانمان بەرەو ڕیفۆرم لە خوێندن خێراتر ببێت.
لەم جەژنەدا ھیواخوازین سەرەتای ساڵی نوێی کوردیمان سەرەتای ژیانێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد لەهەر چوارپارچەی كوردستان.

پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین