University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا كە مەرجی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، بەگشتاندنی ژمارە (4119) لەرێكەوتی (13-3-2019) كە ئاڕاستەی زانكۆكانی كردووە ئاگاداری سەرجەم كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا دەكاتەوە كە مەرجی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە، بڕوانامەی توانستی زمان، ئاڕاستەی زانكۆكانیان بكەن بۆ دەستكردن بەخوێندنی كۆرسی ئەكادیمی.

لەنوسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی كاندیدانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرای وەرگیراوانی ساڵی خوێندنی (2016 – 2017) لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەو كاندیدانەی مەرجی تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزیان (IELTS, TOEFL, PTE)یان بەپێی رێنماییەكان بەدەستهێناوەو هەروەها ئەو كاندیدانەی كەوا بەشداریان كردبوو لەخولی تەواوكاری زمانی ئینگلیزی لەسەنتەرەكانی زمان لەزانكۆكانی (سەڵاحەددین، سلێمانی، دهۆك، سۆران، راپەڕین و گەرمیان) لەتاقیكردنەوەی كۆتایی خولەكە دەرچووبێت و بەشێوەیەك بۆ خوێندنی ماستەرو خوێندنی دكتۆرا بۆ بواری زانستە مرۆڤایەتییەكان ئاستی (Intermediate)ی بەسەركەوتوویی تەواو كردبێت و لەتاقیكردنەوەی كۆتایی خولەكە دەرچووبێت، هەروەها بۆ خوێندنی دكتۆرا لەبواری زانستە پەتیی و سروشتی و پزیشكییەكان ..هتد، ئاستی (Pre-Advanced)ی بەسەركەوتوویی تەواوكردبێت و لەتاقیكردنەوەی كۆتایی خولەكە دەرچووبێت، و پشتگیریی سەنتەرەكانی زمانی بەدەستهێنابێت، ئەوا دەتوانن دەست بەكۆرسی ئەكادیمی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بكەن بەشێوەیەك لەرۆژی (یەكشەممە) رێكەوتی (24-3-2019) دەستپێبكات، لەحاڵەتێكدا ئەگەر كۆرسی ئەكادیمی لەزانكۆیەك پێش ئەم رێكەوتە دەستیپێكردبوو ئەوا لەو ماوەیەی كە تێپەڕیووە بۆیان قەرەبوو بكرێتەوە.
لەنوسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە رێكەوتی (19-3-2019) دوایین رێكەوت دەبێت بۆ پێشكەشكردنی مەرجی زانستی زمانی ئینگلیزی بەپێی رێنماییەكان لەلایەن كاندیدان بەزانكۆكانتان، بەپێچەوانەوە خوێندنەكەیان دوادەخرێت بۆ كۆرسی داهاتووی خوێندنی ئەكادیمی كە لەرێكەوتی (1-10-2019) دەستپێدەكات.
بۆ ئەو مەبەستە سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم كاندیدانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆی راپەڕین دەكاتەوە كە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە، یاخود لەخولەكانی تەواوكاری زمانی ئینگلیزی لەزانكۆ ئاماژە پێدراوەكان خولەكانیان بەسەركەوتوویی تەواوكردووەو لەتاقیكردنەوەی كۆتایی خولەكە دەرچوون، پێویستە سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە (17-3-2019) بەمەبەستی پێدانی پشتگیری بۆ زانكۆكانیان و بۆ دەستپێكردنی كۆرسی ئەكادیمی ماستەرو دكتۆرا، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا لەنهۆمی سێیەم بكەن كاتژمێر (9 بۆ 11)ی پێشنیوەڕۆ كە دوا مۆڵەتە. بەپێچەوانەوە كۆرسی خوێندنی ئەكادیمیان دوادەخرێت بۆ (1-10-2019).

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین