University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار، وێرکشۆپێکی بۆ خوازیارانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی دەربارەی (Soft skills) بۆ خوێندکارانی خوازیاری پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ڕێکخست .

لە وێرکشۆپەکەدا خوێندکارانی خوازیاری بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بە چوار بابەتی زانستی ئاشناکران.
بابەتاکان لەلایەن هەریەک لە ( م.زەردەشت خالید/ ئەتەکیەتی بازرگانی ، م.عبداللە عزیز / بەڕێوەبردنی کات ، م.عبداللە قادر/ چاوپێکەوتنی کار ، د.ئاراز رمضان / کۆمیونیکەیشن ) پێشکەشکران .
وێرکشۆپەکە بە مەبەستی زیاتر ئامادەکردنی خوێندکارانی خوازیار بۆ بەشداری لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ڕێکخرابوو، کە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین ساڵانە سەرپەرشتی ئەم پڕۆگرامە دەکات.

فۆتۆ: محمد عبداللە