دوابەدوای کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە ژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سێ ڕێکەوتی جیاوازدا تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکەی بۆ گشت ئاستەکان ئەنجامدا.
تاقیکردنەوەکان لە ڕێکەوتی ١٨ و ٢٠ و ٢٢\٥\٢٠١٩ لە هۆڵەکانی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون. ژمارەی بەشداربووان زیاتربوون لە ١٥٠ بەشداربوو و هەریەکە لە ئاستەکانی
Beginner و Elementary و Pre-intermediate و Intermediate و Upper-Intermediate و Advancedـی لە خۆی گرتبوون.