University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەرین بەشداری وێرکشۆپێکی پرۆژەی تایگریسی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لە بەرواری 24-26 /6 /2019 زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چیک، میوانداری وێرکشۆپێکی پرۆژەی تایگریسی کرد کە تایبەت بوو بە داڕشتنی ستراتیجی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لە ڕۆژی یەکەمدا سەرجەم زانکۆ کوردییە بەشداربووەکان ڕەشنووسی ستراتیجی بەنێودەوڵەتی بوونی خۆیان پێشکەش کرد، کە لەماوەی چەند مانگی ڕابروودا بە سەرپەشتی دامەزراوەی گلۆباڵ ئینستیتیوت لە وڵاتی چیک زانکۆکان ئیشیان لەسەر ئەو بوارە کردووە.

هەر لە وۆرکشۆپەکەدا قسەکرا لەسەر لایەنی کارگێڕی و دارایی پرۆژەکە، و سەرجەم زانکۆکان لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ زانکۆی (گۆتینگن) کە ڕێکخەری پرۆژەکەیە پێداچوونەوەیان کرد بە دۆکیومێنتە داراییەکانی پڕۆژەکە.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا کۆبوونەوەی باڵای پرۆژەکە بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک زانکۆ کوردیی و نوێنەری زانکۆ ئەوروپییە بەشدارەکانی پرۆژەکە بۆ دیراسەکردنی بەرنامەی ساڵی داهاتوو ئەنجامدرا.