رۆژی یەكشەممە (30ی حوزەیرانی 2019) ژمارە (1)ی ڤۆڵیۆمی (6)ی گۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین، بەسیستەمی نوێی (OJS) كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە باوەڕپێكراوەو داواكراوە بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەیەدا (30) توێژینەوەی ئەكادیمی بەهەرسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەپسپۆڕییە جیاوازەكاندا بڵاوكراونەتەوە.
گۆڤاری زانكۆی راپەڕین ماوەی (6) ساڵە لەلایەن زانكۆی راپەڕینەوە دەردەچوێنرێت و یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و مۆڵەتی دەرچواندنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدراوەو گۆڤارەكە جگەلەوەی لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوە، لەهەمان كاتدا خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.
لەم ژمارەیەوە گۆڤارەكە بە سیستەمی (OJS) دەردەچوێنرێت بەشێوەی ئۆنلاین و پێویستە توێژەران لەرێگەی وێب سایتی گۆڤاری زانكۆی راپەڕین كە لەخوارەوە بەردەستە خۆیان تۆمار بكەن و توێژینەوەكانیان بۆ گۆڤارەكە بنێرن.
بۆ بینینی ژمارەی نوێی گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، كلیك لەم بەستەرە بكەن:
http://journal.uor.edu.krd/index.php/JUR
Journal of University of Raparin
JUOR