University of Raparin Logo

خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامی هەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەراتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کردەوە، لە خولەکەدا (١٦) یاری بە بەشداری (٩) تیپ ئەنجامدەدرێن، خولەکە بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەدەچێت.


لە ئێستادا خولەکە تەنیا چوار یاری ماوە ئەنجام بدرێن، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بە ئەنجامی (٦-٥) لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولەکە و چاوەڕوانی براوەی یارییەکانی داهاتوو دەکات بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی و دیاریکردنی پاڵەوانی خول .
بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە کاراکانی زانکۆ و ساڵانە چەندین چالاکی وەک كردنەوەی خولی تۆپی پێی فوتساڵ و بالە و تێنس و شەترەنج و، ئەنجامدانی كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك و كردنەوەی پێشنگای هونەری و چەندین چالاكی رۆشنبیری وەكو كۆڕو سیمینارو ۆركشۆپ ئەنجام دەدات.