University of Raparin Logo

مەراسیمێک بۆ ناساندنی بەر‌هەمێکی چاپکراوی پۆلێک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، لە كۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، مەراسیمێک بۆ ناساندن و فرۆشتنی بەر‌هەمێکی چاپکراوی پۆلێک خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا بەرهەمە چاپکراوەکە بە ناونیشانی (چرپەكان ژیان) کە بەرهەمی وەرگێڕداراوی پۆلێک خوێندكاری بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بوو، بە ئامادەبووان ناسێنرا و ئارەزوومەندانە فرۆشرا.

جێی ئاماژەیە ئەم کۆمەڵە خوێندکارە لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا بەسەرپەرشتی (م.محمد عزیز مصطفی) هەستابوون بە وەرگێڕانی كتێبەکە لە زمانی عەرەبیەوە بۆسەر زمانی کوردی.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وێڕای ده‌ستخۆشیان له‌ مامۆستای سەرپەرشت و پۆلە خوێندكارەکە، هیواخوازبوون کە هەوڵەکانی ئەوان ببێتە هاندەر و ڕێنیشاندەر بۆ خوێندکارانی بەشەکانی دیکەی زانکۆ، بۆ ئەوەی له‌ ئاینده‌دا ببن به‌ هیوایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ئاستی ڕۆشبیری و په‌روه‌رده‌ له‌ كۆمه‌ڵگە.