University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە گواستنەوەی شەش ڕاژەی پسپۆڕی وەرزش هەیە

بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە گواستەوەی (٦) ڕاژە هەیە لە پسپۆڕی وەرزش لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەی تەنسیب.

ماوەی پێشکەشکردن لە ( ۲۰۱۷/۹/۲۸ - ۲۰۱۷/۱۰/۸)

پێویستە خوازیار لەماوەی دیاریکراودا سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 مەرجەکان :

۱- پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم یان بەکالۆریۆس) بێت لە پسپۆڕی وەرزشدا.
۲- خزمەتی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت .
۳- لاری نەبوونی شوێنی کارەکەی بهێنێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ژمارە (07501474248)

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری