بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات، ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی وانەبێژ هاوکاری بەشی ماتماتیک بکەن، دەتوانن لەماوەی یەک هەفتەدا (C.V) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە.
زانکۆی ڕاپەڕین ڕێوڕەسمی شەشەمین خولی دەرچووانی ڕێکدەخات
زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) دەکاتەوە، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٠/١٦ تا ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٠/١٨ سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕۆبی دەرچوون.
هەروەها ئاگاداری سەرجەم دەرچووان دکەین ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٧/١٠/٢٢ کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی زین لە شاری ڕانیە، مەراسیمی شەشەمین خولی دەرچووانی زانکۆمان بەڕێوەدەچێت.
بەم بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزباییمان لەسەرجەم دەرچووانی ئەمساڵی زانکۆمان، داواکارین لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان سوود لە خەرمانەی زانستی زانکۆکانی کوردسان ببینن و توانای دەرچووانی زانکۆکان بخرێتە خزمەتی ئاوەدانی کوردستان .
دەوامی خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەستپێدەکات
ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت / ئێواران، ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٠/١٥ دەوامی یاسایی لەسەرجەم بەشەکانی ئێواران دەستپێدەکات پێویستە خوێندکاران لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبن، هەر خوێندکارێک لەم بەروارەوە ئامادە نەبێت بە نەهاتوو بۆی هەژمار دەکرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر.