University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ دابەشکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لە بەشەناوخۆییەکانی ڕانیە و قەڵادزێ

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی (زانکۆی راپەڕین)، ئەوانەی لە دەرەوەی شوێنی کۆلێژء بەشەکانیان نیشتەجێی ھەمیشەینء دەیانەوێت لە بەشەناوخۆیەکان نیشتەجێ بن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکان لە بەرواری ٩/٢٩ /٢٠١٧ ڕۆژی ھەینی لە کاتژمیّر ٩ بۆ ١١ی پێش نیوەرۆ و کاتژمێر ٣ بۆ ٦ی ئێوارە وە ڕۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون لە ھەرسێ ھۆبەی کوڕان و کچان لەڕانیە، ھۆبەی کوران و کچانی قەڵادزێ لە قەڵادزێ.
تێبینی: رۆژی ھەینی و شەممەکە دەکاتە ٢٩ و٢٠١٧/٩/٣٠کە دەوامی فەرمی نیە فەرمانبەری دارایی ئامادە دەبن بۆ ڕای کردنی مامەڵەکان بەڵام لە ڕۆژانی دوای لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی مامەڵەکان ڕایی دەکرێن.


شێوازی خۆ تۆمارکردنی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکانی (زانکۆی راپەڕین).
ئەو ھەنگاوانەی پێویستە بنرێن لەلایەن خوێندکارەوە پێش نیشتەجێبوونی لە بەشەناوخۆییەکانی (زانکۆی راپەڕین):
یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی خۆتۆمارکردنی لە بەشەناوخۆیەکان بە شێوەی (ئۆنڵاین)ء لە رێگای وێب سایتی (زانکۆی راپەڕین)، کە بە کۆمەڵێک زانیاریی ورد ئامادەکراوە. (کلیک بکە بۆ فۆرمی ئیلکترۆنی-پێویستە ئیمەیڵەکەت کراوە بێت).

دووەم: ھێنانی وێلی پارەی نیشتەجێبوون(١٠٠٠٠٠) سەد ھەزار دینار لە بەڕێوەبەرایەتیی دارایی (زانکۆی راپەڕین).

سێ یەم: دابەشکردن بەم شێوەیە دەبێت:
گروپی یەکەم: خوێندکارانی (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان).بە یەکەوە.
گروپی دووەم: خوێندکارانی (کۆلێژی پەروەردە) + ھەردوو بەشی (سامانی ئاژەڵ، باخداری). بە یەکەوە. شوێنی دابەشکرن ھۆبەی بەشەناوخۆی کچان وکوڕانی قەڵادزێ.
گروپی سێیەم: خوێندکارانی (کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) بە یەکەوە.
گروپی چوارەم: خوێندکارانی ھەردوو کۆلێژی (زانست، پەرستاری) + بەشی (ئەندازیاریی شارستانی) بە یەکەوە.

چوارەم: ئەو خوێندکارنەی کە بەیەکەوە ژوور وەردەگرن دەبێت لە ھەمان گروپ بن بەو شێوەیەی لەسەرەوە دیاریکراوە لە کاتی داواکردن پێویستە ھەرسێک خوێندکارەکە ئامادە بن بە پێچەوانەوە تاکو ھەرسێکیان ئامادە نەبن ژوریان پێنادرێت.

پێنجەم: ئەو خوێندکارانەی لە بارێکی تایبەتدان وەک بوونی خوشک یان ئەندامی یەک خێزان یان بوونی برا بە ھەمان شێوە لە ھەمان بەشەناوخۆیدا یان بوونی کەم ئەندام یان نەخۆشی درێژخایەن ھەر حاڵاتێکی تری لەم شێوەیە با لە کاتی دابەشکردنی بەشەناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆکان ئاکادار بکەنەوە بە مەبەستی کار ئاسانی بۆیان بێ ئەوەی حسابی ئەوەیان بۆ بکرێت کە لە ھەمان گروپ بن یان ھەر کارئاسانیەکی تر کە پێویست بکات.

شەشەم: ھەر خوێندکارێک دوو وێنەی رەنگاو رەنگی تازەی بھێنێت، لەگەڵ کۆپی ھەر یەک لە }پێناسی باری کەسێتی، کارتی نیشتەجێ بوون، پێناسی تایبەت بە زانکۆ و بخرێنە ناو زەرفێکی نامە{، بە مەبەستی دروستکردنی پێناسی(باج) تایبەت بە بەشەناوخۆکان.

حەوتەم: ئەو خوێندکارانەی ئەستۆپاکیان نەکردووە بەشەناوخۆییان پێنادرێت.

ھەشتەم: ئەو خوێندکارانەی بە گواستنەوە ھاتوون داوای بەشەناوخۆی دەکەن با پشتگیری بەشەکانیان پێبێت.
خوێندکار کاتێک خۆی تۆمار دەکات لە بەشەناوخۆییەکانی (زانکۆی راپەڕین)، بەڵێندەدات بەمشێوەیە:
بەڵێندەدەم پابەندبم بە سەرجەم ئەو یاسا و رێنماییانەی تایبەتن بەنیشتەجێ بوون لە بەشەناوخۆکان ، بەپێچەوانەوە ملکەج دەبم بۆ ھەموو ڕێکارێکی یاساییء کارگێڕیی و سزایەک تا رادەی گەیشتن بە دورخستنەوەء بێبەشبوون لە نیشتەجێ بوون لە بەشەناوخۆیەکان.( کلیک بکە بۆ بینینی پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانکۆی راپەڕین).