سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز دەکاتەوە، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی سەرۆک مام جەلال، و خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و رێبەرایەتیکردنی شۆڕشەکانی کورد لەماوەی نیوسەدەی رابردوودا، بڕیارە رۆژی ھەینی ٢٠١٧/١٠/٦، ھەرسێ زانکۆی راپەڕین و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی لەکاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسمیی پێشوازی لە ڕووحی پاکی سەرۆک مام جەلال بکەن.
بۆ ئەو مەبەستە ھەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردن لەمەراسیمەکەدا دەکات، دەتوانێت کاتژمێر (٧:٣٠)ی سەرلەبەیانی لەبەردەم زانکۆی راپەڕین لەشاری رانیە ئامادەبن و ھەمووان بەیەکەوە بەرەو شاری سلێمانی و بۆ بەشداریکردن لەمەراسیمەکە بەڕێدەکەوین.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین