رێکخراوی کەیساین بە ھاوبەشی زانکۆی ڕاپەڕین ۆرکشۆپێک ڕێکدەخات بە ناونیشانی (لەبیرۆکەوە بۆ بڵاوکردنەوە- From "Idea" To"Publication) تێیدا توێژەرانی بەئەزمون و مامۆساتایانی زانکۆ باس لە چۆنیەتی نوسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری زانستی جیھانی و ناسینەوەی گۆڤاری ساختە دەکەن.
بڕوانامەی بەشداربوون بە ئامادەبوون دەدرێت، (ئەگەر ئامادەبوو داوای بکات).
لەم لینکەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن:
تێبینی:
-بەشداریکردن بەبێ بەرامبەرە (بۆ ئەو کەسانەشی داوای بڕوانامە دەکەن پێویستە پسوڵەیەکی (١٠) ھەزار دیناری بکڕن کە لەبەردەم ھۆڵەکە دەفرۆشرێت).
-ژمارەی بەشداریکردن سنوردارە.
-ھاتن بۆ ھەمووانە.
- خوێندکارانی قۆناغی چواری (کۆلێژەکانی زانست و پەرستاری) زانکۆی ڕاپەڕین پێویست ناکات ناو تۆمار بکەن چونکە ڕاستەوخۆ بەشدارن.
بەروار/ سێشەممە (١٧ – ١٠ – ٢٠١٧).
کات: (١٠ی پێشنیوەڕۆ تا ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ).
شوێن/ شاری رانیە، زانکۆی ڕاپەڕین- ھۆڵی چالاکیەکان لەکۆلێژی پەروەردەی نبەڕەت، نھۆمی دووەم.