University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین مەرجەکانی خوێندنی ئێوارانی ڕاگەیاند

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەرین مەرجەکانی خوێندنی ئێوارانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ ــ ٢٠١٨) لە بەشەکانی [کوردی ، عەرەبی ، ئینگلیزی ، کۆمەڵایەتی ، بیرکاری ، کۆمپیوتەر ، زانستی گشتی] ڕاگەیاند .

مەرج و ڕێنماییەکانی خوێندنی ئێواران کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت:

١- بۆ بەشەکانی [کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی] پێویستە خوێندکار تێکڕای دەرچوونی لە سەروو (٥٥%)ەوە بێت.

٢- بۆ بەشەکانی [ئینگلیزی ، کۆمپیوتەر ، بیرکاری ، زانستی گشتی] پێویستە تێکڕای ددەرچوون لە سەروو (٦٠%)ەوە بێت.

٣- بەشێک لە کوردسییەکانی هەریەک لەم بەشانە بۆ پەیمانگا پێنج ساڵییەکانە، وەکو پەیمانگای وەرزشی و کۆمپیوتەر و ئامادەیی پیشەسازی و کشتوکاڵ.... تەرخانکراوە.

٤-  بەشەکانی [کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی ، ئینگلیزی] دەرچووانی بەشی زانستی و وێژەیی مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە.

٥-  تەنیا دەرچووانی بەشی زانستی دەتوانن داواکاری بۆ بەشەکانی [بیرکاری ، کۆمپیوتەر ، زانستی گشتی] پێشکەش بکەن.

٦- کرێی خوێندن لە بەشەکانی [کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی ] بۆ هەر ساڵێک (٠٠٠ ٣٠٠ ١) یەک ملیۆن و سێ سەد هەزاردینارە، بۆ بەشەکانی [کۆمپیوتەر و بیرکاری و زانستی گشتی] ساڵانە (٠٠٠ ٥٠٠ ١) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزاردینارە، بۆ بەشی (ئینگلیزی)ش ساڵانە خوێندکار (٠٠٠ ٠٠٠ ٢) دوو ملیۆن دینار دەدات.

٧-  سەرجەم بەشەکان بۆ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە تەنیا بە (٠٠٠ ٦٠٠) شەش سەد هەزاردینارە.

٨-  ئەو خوێندکارانەی داواکاری بۆ بەشی ئینگلیزی پێشکەش دەکەن لە مەرجی نمرە وانەی ئینگلیزی دەبەخشرێن، تەنیا بۆ مامۆستایان پێویستە پسپۆڕییەکەی ئینگلیزی بێت.

بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت، ڕۆژانی (شەممە تا چوارشەممە)، کاژیر (٤ تاوەکو ٨)ی  ئێوارە سەردانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکەن لە زانکۆی ڕاپەرین.