University of Raparin Logo

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشی لە تەواوی کوردستانیان، به‌ بۆنه‌ی پرسه‌ی‌ ڕابەری گەلەکەمان (سه‌رۆك مام جه‌لال‌)، بڕیاریدا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٧-٨ /٢٠١٧/١٠، بکرێتە پشووی‌ فه‌رمی لە گشت کۆلێژەکانی زانکۆدا، پشووەکە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەگرێتەوە .

ئەم پشووە وەک ڕێزلێنانێکە لە خەبات و تێکۆشانی سەرکردەی کارێزمای گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال، کە خەباتی کرد لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی و چەسپاندنی مافی مرۆڤ و سەربەخۆیی کوردستان، هەزاران سڵاو لە ڕووحی پاکی سەرۆک مام جەلال .

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین