University of Raparin Logo

ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین درێژکرایەوە

له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچووانی ۱۲ی ئاماده‌یی ئەوانەی لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەکی حکومی وەرنەگیراون، هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران لە زانكۆی ڕاپەڕین درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، زانكۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواکاری تا ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۱۱/۸، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ئێواران دەکەین کە ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی نەهاتووە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۱۱/۸ کۆتایی دەوام. 

کلیک بکە بۆ ناوی بەشەکان و مەرجەکانی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین