خشتەی تاقیکردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - خولی دووەم(2017-2018) نوێکراوەتەوە.
بانگەواز بۆ بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی پەروەردە وبەشە ناوخۆییەکانی کەمپەسی قەڵادزێ
پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی (١٩٨٦) ماددەی (٩) ، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥/٢/٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
بانگەواز بۆ بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی چاندن لە کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ
پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵکی دەوڵەت ژمارە (٢٣) ساڵی (١٩٨٦/ماددە ٩)، وە بە دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٠١٨/٢/٢٥) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێک دەکاتەوە کە زانکۆمان هەڵدەستێت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ لە کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا ، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەێک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر (١٥,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی و سەرجەم خەرجییەکانی دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبرکێ .
کلیک بکە بۆ بینینی مەرج و ڕێنمایی بەشداریکردن : لاپەڕەی یەکەم - لاپەڕەی دووەم
بابەتی تر...
- ئاگاداری بۆ دابینکردنی مامۆستا بۆ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان
- چالاکی چوونە سەرشاخ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت
- مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینی قوتابیان/خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019
- خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژی زانست/ خولی دووەم