University of Raparin Logo

چالاکی چوونە سەرشاخ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات، کە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا گەشتێکی چوونە سەرشاخ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان ڕێکدەخات، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین.

چالاکییەکە بۆ ناوچە شاخاوییە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لە هەر هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.