University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی چاندن لە کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ

پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵکی دەوڵەت ژمارە (٢٣) ساڵی (١٩٨٦/ماددە ٩)، وە بە دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٠١٨/٢/٢٥) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێک دەکاتەوە کە زانکۆمان هەڵدەستێت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ لە کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا ، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەێک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر (١٥,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی و سەرجەم خەرجییەکانی دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبرکێ .

کلیک بکە بۆ بینینی مەرج و ڕێنمایی بەشداریکردن : لاپەڕەی یەکەم    - لاپەڕەی دووەم