University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی پەروەردە وبەشە ناوخۆییەکانی کەمپەسی قەڵادزێ

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی (١٩٨٦) ماددەی (٩) ، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥/٢/٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین

: بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی : هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ، ئاگاداری (کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری ئامادەکردنی خواردن) دەکاتەوە ، کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارە ، کە بەکرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و هەر لایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان: بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە نهۆمی زەمینی بکات ، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو ، وە بۆ کڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی : هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان لە نهۆمی ئەرزی بکات ، بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان ، بەرامبەر بڕی (٣٠٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی ، کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە و خەرجییەکانی جاری یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبەركێ .

 

کلیک بکە بۆ بینینی مەرج و ڕێنمایی بەشداریکردن : لاپەڕەی یەکەم    - لاپەڕەی دووەم