University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ بەشی (کۆمپیوتەر) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩

 

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ بەشی (کۆمپیوتەر) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ بە سیستەمی وانەبێژی دەرەکی، یان سەردان.

تێبینی /

١ – هەر مامۆستایەک ئامادەیی هەبوو بۆ وەەرگرتنی بابەتەکان، پێویستە تاکو ڕێکەوتی (١٢/ ٩ / ٢٠١٨ ) سی ڤی ئەکادیمی خۆی بداتە سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەر یان بینێرێت بۆ ئیمەیڵی بەش.
٢-داواکار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرابێت
٢ – داواکار پێویستە نازناوی زانستی هەبێت.

ئیمێڵی بەشی کۆمپیوتەر:ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

7 research grant

مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی راپەڕین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران دە‌ستبە‌كاربوو

لە ئەمڕۆ وە سێ شەممە ٤/ ۹/ ۲۰۱۸ مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی راپەڕین وەک لیژنەیەکی شارەزا و تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران لە (زانکۆ و پەیمانگاکان) بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱۸-۲۰۱۹) بۆ هەر چوار سیستەمی (زانکۆلاین، راستەوخۆ- کریدت، پارالێڵ، ئێواران)، ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر. لەڕۆژانی دەوامدا سەردانمان بکەن لە (۸٫۳۰ بەیانی تاکو ۱٫۳۰) دوای نیوەڕۆ.

درێژەی بابەت

لە چەند ڕۆژی داهاتودا سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆكان ده‌كه‌ونه‌‌ كار

پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌كار.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك ، هەڵەبجە) و، ئیداره‌ی(گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت، كاركردنیش له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو.

سەبارەت بە واده‌ی ڕاگەیاندن و کاراکردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ ڕێكه‌وتی (٢٠١٨/٩/٤) له‌ سه‌عات (٨)ی سه‌رله‌به‌یانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه ‌و پێشكه‌شی بكه‌ن.

درێژەی بابەت