University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی ڕۆژی یەکەمی وێرکشۆپی ئامادەکاری تاقیکردنەوەی IELTS

ئاگاداری بەشداربووانی رۆژی یەکەمی وێرکشۆپی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵتس دەکەینەوە، کە سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠١٨/٩/١٢) تاقیکردنەوەی کرداری (پراکتیکی) ئایەڵتس ئەنجام دەدرێت.

تێبینی: خوازیار پێنوسی ڕەساس و پێنوسی جاف لەگەڵ خۆی بهێنێت.

کات: ٨:٣٠ی بەیانی پێویستە فێرخواز ئامادە بێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداری نابێت.

شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم

سێنتەری پەرەپێدان و زمان

سێنتەری پەرەپێدان و زمان وێرکشۆپێک بۆ ئامادەکاری و ڕوونکردنەوەی تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی IELTS ڕێکدەخات

بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێک ڕێکدەخات بۆ ئامادەکاری و ڕوونکردنەوەی تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس، هەروەک نمونەیەکی زیندوو و کرداری تاقیکردنەوەی ئایەڵتس بۆ بەشداربووان ڕێکدەخرێت تا ئەزموونی ئەو تاقیکردنەوە وەربگرن و زیاتر بەرچاوڕوون بن.

وێرکشۆپەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٠-٩-٢٠١٨) لە کاتژمێر٩:٠٠ی بەیانی بۆ ١:٠٠ـی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. سەرجەم کاندیدانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ، هەروەها خوازیاران دەتوانن بەشدار بن.

شوێنی وێرکشۆپ: زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی دووەم، هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ

ئاگاداریەک بۆخوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەرین

خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی ڕانیە ئاگاداردەکەینەوە ،ئەوانەی دەیانەوێت بۆخوێندنی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ لەبەشی ناوخۆیی نیشتەجێبن، دەتوانن لە رۆژی چوارشەمە بەرواری ١٢-٩-٢٠١٨  بەدواوە سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن، وە پێویستە خوێندکار فۆڕمی ھاوپێچ پڕبکاتەوە.
کلیک بکە بۆ داگرتنی مەرج و رێنمایەکان