University of Raparin Logo

(١٥/ ٩) یە‌كە‌م رۆژی دە‌وامی خوێندنە‌ لە‌زانكۆی راپە‌ڕین

بەپێی ڕۆژمێری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی شەممە ١٥ / ٩ / ٢٠١٨، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ یە، بۆیە داوا لە خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان دەکەین، پابەندبن بە کاتی دەستپێکردنی دەوامی ئاسایی ساڵی نوێی خوێندن.

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ بەشەکانی (باخچەی ساوایان و بیرکاری) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ بەشەکانی (باخچەی ساوایان و بیرکاری) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ بە سیستەمی وانەبێژی دەرەکی، یان سەردان.

تێبینی /

١ – هەر مامۆستایەک ئامادەیی هەبوو بۆ وەەرگرتنی بابەتەکان، پێویستە تاکو ڕێکەوتی (٥ / ٩ / ٢٠١٨ ) سی ڤی ئەکادیمی خۆی بداتە سەرۆکایەتی ئەو بەشەی بابەتەکەی وەردەگرێت یان بینێرێت بۆ ئیمەیڵی بەشەکان.

٢ – داواکار پێویستە ھەڵگری نازناوی زانستی بێت.

ئیمێڵی بەشی باخچەی ساوایان:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئیمێڵی بەشی بیرکاری:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

بابەتەکانی بەشی باخچەی ساوایان

بابەتەکانی بەشی بیرکاری

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستای ئینگلیزی هەیە

بەشی زمانی ئینگلیزی/پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ، و بەشی زمانی ئینگلیزی/پەروەردەی بنەڕەت/ کەمپەسی ڕانیە، و بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان پێویستیان بە مامۆستای زمانی ئینگلیزی هەیە بە شێوەی گواستنەوەی میلاک.

مەرجەکان:
١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت.
٢. میلاکی وەزارەتی پەروەردە بێت. پێویستە خوازیار بە دەست سیڤی بهێنێت بۆ یەکێک لە بەشەکان و ٢٠١٨/٩/٢ دوا مۆڵەتە بۆ پێشکەشکردن.