ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٤/١، سێنتەری کار بە هاوکاری بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بە ئامادەبوونی حاکم کاروان و زیتۆ سیانی و حاکم ڕزگار ئەمین، وێرکشۆپێک بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا سازکرا.
وێرکشۆپەکە بەئامانجی پێگەیاندنی خوێندکارانی بەشداربووە لە بواری راوێژکاری یاسایی کە لە داھاتوودا "سەنتەرێکی یاسایی" لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە و لەلایەن ئە م خوێندکارانەوە بەڕێوەدەبرێت کە بەشداری ۆرکشۆپەکە دەکەن، هەروەک ئەم وێرکشۆپە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەکۆتاییدا بڕوانامەی تایبەت بە خوێندکارە بەشداربووەکان دەبەخشرێت.