وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە قوبرس (١٠) دە سکۆلەرشیپ-ی خوێندنی باڵا (٥) ماستەر و (٥ ) دکتۆرا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە لەماوەی دیاریکراودا لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە (لێرە کلیک بکە) داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن.
خوێندنی ماستەر
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر
۱- دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
۲- ئەگەر پێشکەشکار لە دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان فەرمانبەر یان مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی کەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی شایستەی بەخشینی مۆڵەتی خوێندن بیگرێتەوە، جگە لە یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان کە هێشتا دانەمەزراون لە مەرجی ساڵانی خزمەت و ماوەی تێپەڕبوون بەسەر بڕوانامە دەبەخشرێن.
۳- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
٤- دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥- خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزییە، بۆیە دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێ کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) کلیک لێرە بکە بۆ بینینی (خشتەی بەراوردکاری) تاقیکردنەوەکانی توانستی زمان.
٦- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
۷- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
۸- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن (قوبرس)ەوە کرێی خوێندنی بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی و بژێوی ژیانی لەسەر ئەستۆی خودی خۆی ئەبێت.
۹- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (۲۰۱۷/٤/۱۳) لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەبێ (کلیک لێرە بکە).
دووەم/ تێبینیەکان
۱- دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا-وە، دواتر لەسەر بنەمای مەرج و رێنماییەکانی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەڵدەبژێرێت.
۲- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبوو، ئەوا ناوی دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە، بۆی نابێ جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا لە دەرەوە بکات.
۳- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە و، سکۆلەرشیپەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
٤- تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
سێیەم/ پسپۆڕییەکان
۱- Banking and Finance
۲- Art and Design
۳- Human Resource Management
٤- Electrical and Electronic Engineering
٥- Software Engineering
خوێندنی دکتۆرا
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا
۱- دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
۲- ئەگەر پێشکەشکار لە دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان فەرمانبەر یا مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی کەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت.
۳- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٧٠) کەمتر نەبێت.
٤- دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥- خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، بۆیە دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێ کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) کلیک لێرە بکە بۆ بینینی (خشتەی بەراوردکاری) تاقیکردنەوەکانی توانستی زمان.
٦- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
۷- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
۸- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن (قوبرس)ەوە کرێی خوێندنی بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی و بژێوی ژیانی لەسەر ئەستۆی خودی خۆی ئەبێت.
۹- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (۲۰۱۷/٤/۱۳) لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەبێ (کلیک لێرە بکە).
دووەم/ تێبینیەکان
۱- دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا, دوەر وەزارەت لەسەر بنەمای مەرج و رێنماییەکانی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
۲- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە، بۆی نابێ جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا لە دەرەوە بکات.
۳- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە وەزارەت بکات، ئەوا دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە و، سکۆلەرشیپەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
٤- تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
سێیەم/ پسپۆڕییەکان
۱- Banking and Finance
۲- Art and Design
۳- Human Resource Management
٤- Electrical and Electronic Engineering
٥- Software Engineering