ڕۆژی دووشەممە ۲۰۱۷/٤/۱۰، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران مەلپەڕی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین خرایەکار.
لەمەراسیمەکەدا بەڕێز (د.موفق خالید) سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکیدا باسی لە گرنگی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی زانکۆ کرد، وتیشی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی زانکۆ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەولەتی گاریگەری باشی هەبووە لە پێشخستن و ناساندنی زانکۆ بە دونیای دەرەوە، جەختیشیکردەوە پێویستە بە هەموولایەک کار بکەین و هاوکاری تەواوی ستافی مالپەڕی زانکۆ بکەین بە پێدانی هەواڵ و زانیاری نوێ لە پێناو گەیاندنی پەیامی زانکۆمان و بۆ هێنانەدی و سەرخستنی ڕەوتی کارکردنی زانکۆمان .
ماڵپەڕی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین بەدیزاین و ناوەڕۆکی ناوازەوە ئەمڕۆ خرایە خزمەت خوێنەرانی، ماڵپەڕەکە ماوەی سێ مانگە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆ و بە هەماهەنگی لیژنەی باڵای بەلکترۆنیکردنی زانکۆ کاری تیادا دەکرێت، ئەم ماڵپەڕە بە هەوڵ و کۆششی ستافێکی پڕۆفیشناڵ لە زانکۆ ( پێشەوا محمود ، سەردار حسێن ، حمید سلێمان محمد ) کاری دیزان و گواستنەوەی زانیارییەکانی بۆ کراوە، لێرەوە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆوە سوپاس و پێزانینی خۆمانیان ئاڕاستە دەکەین.
هاوکات هەر ئەمڕۆ و لە هەمان مەراسیمدا بە ئەلکترۆنیکردنی کارەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا، لە ئێستادا مامۆستایانی زانکۆمان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بە یوزەرنەیم و پاسۆردی تایبەتی خۆیان، کارەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام ئەنجامبدەن .