University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین سێیەمیین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری "زمان و ئەدەب"دا ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

بڕیارە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی سبەی دووشەممە (٢٤/٤/ ٢٠١٧)، بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی ھزری و درێژەپێدانی زانستی)، دەست بەکارەکانی بکات، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا (١٠٩) توێژینەوەی زانستی پێشکەشدەکرێن.

ئاراز رەمەزان وتەبێژی کۆنفڕانسەکە بە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند: دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان کارەکانی کۆنفڕانس سبەی دووشەممە ٢٤ی کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی شەھیدی زانکۆ و ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ دەستپێدەکات، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بە خستنەڕووی چەند ڕاسپاردەیەکی زانستی لە بواری زمان و ئەدەبدا کارەکانی کۆنفرانس کۆتایی دێت .

باسی لەوەشکرد لە کۆنفڕانسەکەدا توێژەرانی (٥) وڵاتی جیاواز لەھەریەک لەوڵاتانی (ئێران، میسر، مەغریب، سعودیە و جەزائیر) بەشداریان کردووە بەتوێژینەوە، ھەروەک بەشێوەیەکی گشتی لەکۆنفڕانسەکەدا (١٠٩) توێژینەوە قبوڵکراون، لەناویاندا (١٠) توێژینەوە لەبوارەکانی ئەدەب و زمان بە زمانی ئینگلیزی و (٥٥) توێژینەوەش بەزمانی عەرەبی کە (٣١) توێژینەوە لەبواری ئەدەب و (٢٤) توێژینەوەش لەبواری زمان، ھەروەھا (٤٤) توێژینەوەش بەزمانی کوردی کە (٢٤) توێژینەوە لەبواری ئەدەب و (٢٠) توێژینەوەش لەبواری زمان، پەسەند کراون و لە ھەرسێ رۆژی کۆنفڕانس پێشکەشدەکرێن لە (٥) ھۆڵی جیاواز لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ لە زانکۆی راپەڕین.