ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی نیسان، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشیار ابراهیم مینە) بە ناونیشانی (شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دابەشبوون و بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە ئاوزێڵی ڕووباری سەرکەپکان) ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (هۆشیار ابراهیم مینە) دەکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری جوگرافیا، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.
لیژنەی گفتوگۆ :
سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە کارەکانی هێنا
دوای ئەوەی ڕێکەوتی (٢٠١٧/٤/٢٤) بەچاودێری و ئامادەبوونی "د. یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، "محمود حاجی ساڵح" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و، "د. موفق خالد" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و، ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران و مامۆستایان و خوێندکاران، لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی ڕاپەڕین سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بونیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی" دەستپیێکرد.
دەستپێکردنی کارەکانی ئەم کۆنفرانسە هاوکات بوو لەگەڵ (٤۳)هەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردومانی شار قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ، لەماوەی سێ ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا لە حەوت پانێڵدا زیاتر لە (۱۱۰) توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکران.
دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن
راگەیاندنی زانکۆ
دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕین بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریان لەیەکەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی دھۆک کرد، کە لەژێر ناونیشانی (کوردستان پشتی داعش: پرسیارا ناسنامە و سنۆران) لەماوەی رۆژانی ۲۳ - ۲٤ /٤ / ٢٠١٧، بەڕێوەچوو.
بابەتی تر...
- پلانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندنی باڵا: ماستەرو دکتۆرا بۆ سیمیستەری هاوینە ٢٠١٦ - ٢٠١٧
- ئاگادارییەک بۆ شارەزایانى زمان و ئەدەب و مێژو و کەلتور و جوگرافیا و دیراساتی کوردی
- کارەکانی سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە
- پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپهڕین دەستی پێکرد