University of Raparin Logo

کارەکانی سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

دوای ئەوەی کارەکانی سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین دەستیپێکرد، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی نیسان، لە دووەم ڕۆژی کارەکانی کۆنفڕانسدا و لە (١٨) پانێڵدا (٦٤) توێژینەوە لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکران.

سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بونیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی" بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا (١٠٩) توێژینەوە لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە پێشکەش دەکرێن.