راگەیاندنی زانکۆ
دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕین بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریان لەیەکەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی دھۆک کرد، کە لەژێر ناونیشانی (کوردستان پشتی داعش: پرسیارا ناسنامە و سنۆران) لەماوەی رۆژانی ۲۳ - ۲٤ /٤ / ٢٠١٧، بەڕێوەچوو.
"د.شیروان حسین حمد" مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت بە تویژینەوەیە بەناونیشانی (لیکەوتەکانی داعش لەسەر زمانی کوردی و ململانیی زارە کوردییەکان بو بەستانداربونیان)، بەشداریکرد. ھەروەھا "د.پشتیوان شەفیق احمد" بە تویژینەوەیەک بەناونیشانی (ھاتنی ئاوارەکان و کاریگەرییان لەسەر گۆڕانی دیموگرافیای شاری قەلادزێ)، بەشداری کۆنفڕانسەکە بوو.