University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین، بەشداری خولێكی نێودەوڵەتی دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ
مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەرین بەشداری خولێكی دوو هەفتەی دەبێت بۆ بەریوەبردنی سامانە سروشتیەكان لەوڵاتی هەنگاریا كە لەخولەكەدا ۷۰ كاندید لە ۲۷ وڵاتی جیاواز بەشداربوون.
پەیمان رەمەزان كە خوێندكاری دكتۆرایەو مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕینە بەشداربووی خولە نێودەوڵەتیەكەی بوداپێست – هەنگاریای كردووەو بە ماڵپەڕی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند: خولەكە بەناوی ''پێچەوانەكردنەوەی نەفرەتی سەرچاوە سروشتیەكان، تیۆری و پراكتز" بووەو پێنچەهەمین ساڵە ئەم خولە لەبوداپێست لەلایەن زانكۆی یەكێتی ناوەندی ئەوروپاو ئەنیستیتوتی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكان لەرۆژانی ۷-۱۸ی مایسی ۲۰۱۷ دەكرێتەوە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆی ڕاپەڕین كەتاكە بەشدابوی كوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە لەم خولەدا، ئاماژەی بەوەكرد كە ڕۆلێكی گرنكی بینیوە وەك بەشدابویەك لەخولەكەدا.
پەیمان رەمەزان توێژینەوەی دكتۆراكەی دەربارەی بەڕێوەبردنی تەندروستی سێكتەری نەوتی كوردستانە، وتی: وەك كاندیدی كوردستان هەوڵی تەواوی داوە بۆ خستنەڕوی زانیارییەكان كە تایبەت بوون بە عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری نەوت و ئابوریدا. و لەخولەكەشدا گرنگی زۆر دراوە بە شێوازی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتیەكان بۆ گەشەی ئابوری بەردەوام و بەهێزكردنی سیستەمی ئابوری لەوڵاتان.
نوێنەری ئەم وڵاتانە بەشداربوون لەخولەكەدا "لیبیا، ناجیریا، هەنگاریا، عێراق-كوردستان، جیلی، كۆلۆمبیا، فەنزوێلە، فێتنام، مەیانمار، تونس، ئەندەنوسیا، ئازەربایجان، مۆنگۆلیا، روسیا، ئیتالیا، گانا، مەلاویی، كامیرۆن، تانزاجیا، سێنیگال، گوینیا، ئوگەندا، گیانا، ئایسلەن، مەكسیكۆ، بەریتانیا، ڤلیپین.