University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی سیستەمی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ / ٥ / ٢٠١٧، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی ڕاپەڕين سیمینارێکی دەربارەی سیستەمی ئەلیکترۆنی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام و فیدباکی خوێندکاران ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا ئامادەبووان ئاشناکران بە شێوازی پڕکردنەوەی سیستەمەکە بەشێوەی ئۆنلاین کە لەئێستادا لەسەر وێبسایتی زانکۆی ڕاپەڕین www.uor.edu.krd بەردەستەو مامۆستایان دەتوانن پڕیبکەنەوە.
زانکۆی ڕاپەڕین لە هەنگاوێکی نوێدا ئەمساڵ سیستەمی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام و فیدباکی خوێندکارانی کرد بە ئەلیکترۆنی.