University of Raparin Logo

وێرکشۆپێکی زانستی دەربارەی شێوازی بەکارهێنانی EndNote سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣١ی ئایاری ٢٠١٧، لە هۆڵی بەشی ئەندازیاری کۆلێژی زانست، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی زانستی بۆ (د نجم الدین محمد سعید) دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی (EndNote) سازکرد.

وێرکشۆپەکە بە ئامانجی هاندانی مامۆستایانی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە زانستی و ئاشناکردنیان بە پڕۆگرامە سود بەخشەکانی کۆمپیوتەر و هەروەها ڕێکخستنی سەرچاوەکان لە پڕۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دا.