ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٧/٤، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (اسماعیل احمد علی) لە بواری پەرستاری بە ناونیشانی (NURSES KNOWLEDGE AND ATTITUDES AND THEIR PERCEIVED BARRIRS REGARDING CANCER PAIN MANAGEMENT AT HIWA HOSPITAL IN SLEMANI SITY) ئەنجامدرا.
گفتوگۆی ماستهرنامه له بواری جوگرافیا
رۆژی یهك شهممه ٢٠١٧/٧/٢ گفتوگۆی ماستهرنامهی خوێندكار ( شوان احمد علی ) لهبهشی جوگرافیا بهناونیشانی: (سنوورى نێودهوڵهتی ههرێمی كورستانی عێراق -لێكۆڵینهوهیهك لهجوگرافیای سياسي). ئهنجامدرا.
دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕین توێژینەوەیەک دەربارەی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچوک بڵاودەکەنەوە
دوو مامۆستای بەتوانا لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ( سەلام محمود ناصر ، ڕزگار مصطفی حمدامین ) لە چالاکیەکی مەیدانی و ئەکادیمی خۆیاندا، توێژینەوەیەکیان دەربارەی گرتنەوەی ئاوی ڕوباری زێی بچووك لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی دروستكردنی بەنداوی (كۆڵەسە) لە نزیك شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی ئەوەی ئەم بەنداوە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ دەبێت، هەروەها لەماوەی داهاتوودا كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر زۆربەی چالاكییە ئابورییەكانی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای كەركوك، وەک ئەرکێکی زانستی خۆیان و پسپۆڕ لە بواری جوگرافیا بەدواداچۆنێكی زانستی ورد و خێرایان کردووە لەسەر ئەم بابەتە .