بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین کرد.
بەڕێز (پ.ی. د. موفق خالد ابراھیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوى كانديدى نوێ لە سکۆلەرشیپى قوبرس ڕادەگەێنێ
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى ئەوەى لە ڕێکەوتى (٣ى ئايارى ٢٠١٧) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ناوى کاندیدە سەرکەوتوکانى سكۆلەرشیپى قوبرسى (Near East University) بۆ ماستەر و دکتۆرا بڵاوکردەوە، دوا کات بۆ پێشکەشکردنى پێداویستیەکان ڕێکەوتى (٢٠١٧/٥/١٤) دياريكرا بۆ ئەوەى کاندیدەکان لەو ماوەیەدا تەواوى پێداویستیەکان پێشکەش بەڕێوبەرایەتى نێردراوان بکەن، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەو کاندیدانەى خوێندنى باڵا/ ماستەر کە لە خوارەوە ناویان هاتوە لە ماوەیەدا پێداویستیەکانیان پێشکەش بە وەزارەت نەکرد، بۆیە وەزارەتەکەمان بڕیاریدا بە بێبەشكردنيان لەم سکۆلەرشیپە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراوێک درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن دیاریدەکات
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (۸۰۱۱/٩) لە بەرواری ٢٠١٧/٦/١١، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کراوە، نوسراوەکە تایبەتە بە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم کە لەدوای ماوەی یاسایی خوێندن بۆ جاری " یەکەم و دووەم و سێیەم" درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنیان بۆ کراوە، هەر لە نوسراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم زانکۆکانی ئاگادار کردووە کە بەهیچ شێوەیەک نوسراو بۆ وەزارەت بەرز نەکرێتەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن بۆ جاری چوارەم، بەڵکو پێویستە ڕاستەوخۆ ئەو خوێندکارانە لەلایەن زانکۆکانەوە بە پێی ڕێنماییەکان تەرقین قەید بکرێن .