University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جەژنی ڕەمەزان

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین کرد.
بەڕێز (پ.ی. د. موفق خالد ابراھیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.

 دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین:

بەناوی خوای بەخشندە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکەم، ھەروەھا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان بەتایبەت و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکەم، بەتایبەتی جەژنە پیرۆزە لە برا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەم . کوردستانیانی ئازیز، ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لەجەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەین، کە برا پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پارێزگاریکردنن لە خاکی کوردستان،
ھیواخوازم ھاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتی زیاتر لە کوردستاندا، ببێتە مایەی کۆتایی ھاتنی ناخۆشی و کێشە و گرفتەکان و ھەنگاونان بەرەو سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.

پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین