زانكۆی راپەڕین و دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە ڕێگەی ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن-ەوە كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و برەودان بە پڕۆژەی هاوبەشی زانستی دەكەن، ئەم هەنگاوەش دوای بانگهێشتی "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دێت كە داوای لەزانكۆ و ناوەندەزانستییەكان كرد، لەپێناوی گەشەپێدانی بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییدا، هەماهەنگی بكەن و پەیوەندییەكانی نێوانیان پەرەپێبدەن و كاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
ڕێکەوتی ٢٠١٧/٧/٤، لەڕێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی، لەلایەن "پ.د. پۆڵا ئازاد خانەقا" سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، "پ.ی.د. موفەق خالید ابراهیم" سەرۆكی زانكۆی راپەڕین یاداشتنامەكە ئیمزاكرا.