وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زانکۆى ئازاد لە سنە لای ئەوان باوەڕپێکراو نییە و کار بە بڕوانامەکانیان ناکرێت و داواش دەکات هیچ کەسێک سەردانی ئەو زانکۆیە نەکات بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی کرماشان واژۆکرد
بەمەبەستی زیاتر نزیکبونەوەو دروستکردنی ھەماھەنگی نێوانیان، سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ۲۰۱۷/۷/۱۸ شاندێکی زانکۆی کرماشان بۆ زانستە پزیشکییەکان بەسەرۆکایەتی "د. نەجوان" سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد، لەلایەن "پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پێشوازیان لێکرا.
رۆژی دووەمی وۆرکشۆپی بابەتی دیبەیتی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەزانکۆی راپەڕین
ئەمڕۆچوارشەممە (١٩ / ٧ /٢٠١٧)، لەکاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی بۆ (١)ی پاشنیوەڕۆ رۆژی دووەمی وۆرکشۆپی بابەتی دیبەیتی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.