سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە کە کۆرسی ئامادەکاری (IELTS) و فێرکاری و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە. سێنتەرەکەمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان نرخی کۆرسەکانی کەمکردەوە بۆ بڕی ٢٥۰٫۰۰۰) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار).
هەروەک بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک بۆ تەمەنی سەرو ١٦ ساڵ. بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی کۆرسەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بەڕێگەی ئۆنلاین.
کۆرسەکان پێک دێن لە:
کۆرسی گشتی زمان
نوێترین و پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا بەکار دەهێندرێت کۆرسەکە چرو پر دەبێت پرۆگرامە بەهێزەکانی (Cambridge) و (Oxford) و (Macmillan) بەکار دەهێندرێت.
کۆرسی ئامادەکاری (IELTS )
بەشێک لە مامۆستاکان پێشتر لەگەل ( British Council ) کاریان کردوە و سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانیان کردوە، بۆیە شارەزایی تەواویان لە تەکنیکەکانی تاقیکردنەوە هەیە.
کۆرسی تایبەت
گروپێک کە کەمتر نەبێت لە ١٥ کەس و زیاتر نەبێت لە ٢٠ کەس دەتوانن داوای کۆرسی تایبەت بکەن.
لە کافێی سێنتەری زمان فیلم و گۆرانی تایبەت بە فێربونی زمان پەخش دەکرێت
تێچووی کۆرسەکان و پەشیمانبوونەوە و قەرەبووکردنەوە:
• کۆرسەکان ٨ هەفتە دەخایەنن.
• • تێچووی کۆرسەکە (٢٥۰٫۰۰۰) دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە و بە یەکجار دەدرێت؛ بژاردەی قیست بەردەست نییە.
• پێش دەستپێكردنی كۆرس فێرخواز دەتوانێت پەشیمان بێتەوە، دوای ئەوەی بڕی (٥۰٫۰۰۰) پەنجا هەزار دینار لە پارەکەی دەبردرێت.
• دوای تاقیکردنەوەی ئاست (Placement Test) فێرخواز ناتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە.
ڕێنماییەکانی بەشداریکردن:
• بەمەبەستی جیاکردنەوەی ئاستەکان، پێویستە هەموو فێرخوازێك بەشداری تاقیكردنەوەی پێشوەختی دیاری كردنی ئاست (Placement Test) بكات.
• لە هەفتەیەكدا (4) رۆژ دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش (3) كاتژمێر وانە دەخوێندرێت.
• هەر فێرخوازێك رێژەی ئامادەنەەبونی (۱۰٪) لە هەر ئاستێك تێپەر بكات مافی بەشداریکردنی لەکۆرسەکە لێ دەسەندرێتەوە.
پێداویستییەکان:
1. پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین، لە خوارەوە لینکی فۆڕمەکە بەردەستە.
2. کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت .
3. یەک وێنەی قەبارەی پاسپۆرت .
4. فێرخواز پێویستە پێش بەرواری ١-٧ سەردانی بەشی یاسایی زانکۆ بکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامەی (تعهد) بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی سێنتەری زمان و پاشان سەردانی بەشی دارایی بکات بەمەبەستی پێدانی کرێی کۆرسەکە.
5. ناوتۆمارکردن ئێستا بەردەوامە ، تا ڕێکەوتی ۲۰۱٧/٧/٥ .
کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی سێنتەری زمان
کاتەکانی دەوامی سێنتەر لە یەکشەممە تا چوارشەممە لە ٩ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە
ناونیشان: زانکۆی ڕاپەڕین – بینایی سەرۆکایەتی زانکۆ – نهۆمی دووەم – ئۆفیسی سێنتەری زمان
بۆ پەیوەندی کردن:
ژمارە مۆبایل + ڤایبەر: ٠٧٥٠٧٤٩٧٩١٧
ئیمەیڵ: lc@uor.edu.krd
فەیسبووک : Facebook.com/UoRLC
تێلەگرام: Telegram.me/UoRLC
