دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥-٧-٢٠١٧، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ ١١٦ فێرخواز ئەنجامدا کە پێشتر بۆ کۆرسەکانی IELTS و فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەرگیرابوون.
جێ ئاماژەیە کۆرسەکان رۆژی یەکشەمە ٩-٧-٢٠١٧ کاتژمێر (٣)ی دوا نیوەڕۆ دەستپیدەکەن کە تێدا ٦ مامۆستای ئۆسترالی و ئەمریکی و بەریتانی و هەروەها کورد وانە دەڵێنەوە و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنرێت و نوێترین رێگاکانی خوێندنی زمانە بیانیەکان پەیڕەو دەکرێن.