University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: زانکۆی ئازاد لە سنە باوەڕپێکراو نییە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زانکۆى ئازاد لە سنە لای ئەوان باوەڕپێکراو نییە و کار بە بڕوانامەکانیان ناکرێت و داواش دەکات هیچ کەسێک سەردانی ئەو زانکۆیە نەکات بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "ئاگادارى خوێندکارانی شارەکانى هەرێمى کوردستان دەکەینەوە بۆ لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک بۆ درێژەدان بە خوێندنى باڵا ماستەر/ دکتۆرا ڕوونەکەنە زانکۆى ئازاد لە سنە، چونکە لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا نییە".

وتیشی "ئەوانەى لەمساڵەوە ڕوو لەم زانکۆیە دەکەن ئەوا پارەکەیان بەهەدەر دەڕوات و لە داهاتووشدا بڕوانامەکانیان یەکساندنى بۆ ناکرێت و کار بە بڕوانامەکانیان ناکرێت".

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ساڵانە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانکۆیانەى دەرەوە دەکات کە خوێندکارانی هەرێمى کوردستان بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا سەردانى دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا زانکۆى ئازاد لە سنە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە باوەڕپێکرا و نییە و داوا لە خوێندکاران دەکەن ڕوو لەو زانکۆیە نەکەن.