University of Raparin Logo

د.یوسف گۆران: تا ئێستا ڕێژەى (٤۰٪) کاندیدانى ماستەر توانیوانە نمرەى ئاستى پێویستى زمانى ئینگلیزى بەدەستبهێنن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەپێى دواین ئامار لە نیوەى یەکەمى ساڵى (٢٠١٧) ڕێژەى (٤٠٪) کاندیدەکانى ماستەر توانیوانە نمرەى ئاستى پێویستى زمان بەدەستبهێنن، هەروەک پێشبینى دەکەین لە نیوەى دووەمى ساڵى (٢٠١٧) ڕێژەکە زۆر زیاتر بەرز بێتەوە.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ دو شەممە ڕێکەوتى (٣١/٧/٢٠١٧) لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێکیدا هات، کە تایبەت بوو بەکۆتاییهێنان بەیەکەم خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى.

درێژەی بابەت

دەستەی دەستپاکی نامیلکەی تایبەت بە یاساو ڕێنماییەکانی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان پێشکەشی زانکۆی ڕاپە ڕین دەکات

دەستەی دەستپاکی ‌هەرێمی کوردستان دوو جۆر نامیلکەی تایبەت بەیاساو ڕێنماییەکانی دەستەی دەستپاکی(یاسای دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ، ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەران)، وەک دیارییەک پێشکەشی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات.

داگرتنی یاسای دەستەی دەستپاکی
داگرتنی ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی

زانکۆی راپەڕین، پلەبەندی شەشەمی ھەرێمی کوردستانە

بەپێی دوایین ڕێزبەندی کە بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆکانی جیھان لەلایەن (webometrics)ەوە ئەنجامدراوە زانکۆی راپەڕین لە ھەرێمی کوردستان لە پلەی شەشەمدایە لەئاستی زانکۆ حکومیەکاندا.
بەپێی ریزبەندییەکە کە دامەزراوەی وێبۆمێترێکس ئەنجامیدراوەو رۆژی ھەینی ٢٠١٧/٧/٢٨ ڤێڕژنی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە،

درێژەی بابەت