University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی کرماشان واژۆکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی زیاتر نزیکبونەوەو دروستکردنی ھەماھەنگی نێوانیان، سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ۲۰۱۷/۷/۱۸ شاندێکی زانکۆی کرماشان بۆ زانستە پزیشکییەکان بەسەرۆکایەتی "د. نەجوان" سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد، لەلایەن "پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا کە لەسەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، "د.موفق خالید" سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا باسی لە دروستکردنی ھەماھەنگی زیاتری زانستی و ئەکادیمی لە نێوان ھەردوو زانکۆدا کرد، هیوای خواست شاندی میوان چی لەتوانایاندا هەیە ھاوکاری پێشکەش بەزانکۆی ڕاپەڕین بکەن.

دواتر "د.نەجوان" سەرۆکی شاندەکە مەبەستی سەردانەکەیانی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین ڕوونکردەوە، دوای گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە لەنێوان هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، هەر لەکۆبونەوەکەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆکرا، هەروەک چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو .

 هەر لە دانیشتنەکەدا باس لە گرنگی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی کرماشانی پزیشکی کرا، لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی خوێندکار و ستافی زانکۆی هەردوولا، هەروەک کردنەوەی بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونی دەیان ساڵەی زانکۆی کرماشان تەوەرێکی دیکەی دانیشینەکە بوون.

 جێی ئاماژەیە، ئەمە دووەمین سەردانی شاندی زانکۆی کرماشان بوو لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ زانکۆی ڕاپەڕین.