University of Raparin Logo

ئیمتیازاتەکانى خوێندنى باڵاى عێراق کەسوکارى شەهیدانى پێشمەرگەش دەگرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمساڵ کەسوکارى شەهیدانى پێشمەرگەش سودمەند دەبن لە ئیمتیازاتەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کەرکوک بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت ڕایگەیاند "بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ئەمساڵ کەسوکارى شەهیدانى هێزەکانى پێشمەرگەش ئیمتیازاتەکانى خوێندنى باڵا دەیانگرێتەوە".

هەروەها وتیشى "ئیمتیازاتەکان کە ٧ نمرە دەخرێتەسەر نمرەى کۆتایى ساڵیان لە قۆناغى ٦ى ئامادەیى، هەروەها کورسى تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت لە خوێندنى باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەم ئیمتیازاتانە تەنیا بۆ کەسوکارى شەهیدانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق بوو، بەڵام بەپێى یاساى ژمارە(٢)ى ساڵى ٢٠١٦ وەزارەتى شەهیدان لەمەوداوا کەسوکارى پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارەش بۆ پارێزگاکانى عێراق و کەرکوک دەبێت، ئەو خوێندکارانەش دەگرێتەوە لە هەرێمەوە دەیانەوێت لە زانکۆکانى پارێزگاکانى عێراق بخوێنن و زانکۆکانی هەرێم ناگرێتەوە.