University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ لە سلۆڤاکیا ڕادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ ماستەر لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە سلۆڤکیا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ-ى خوێندنى باڵا پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن.

بۆیه‌ جگە لە مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە سکۆلەرشیپەکە، کە لە لایەن وڵاتی سلۆڤاکیا لەسەر وێبسایتى تایبەت بە سکۆلەرشیپ ڕیزبەندکراوە، ، داواکار دەبیت ئەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوەی تیادا بەرجەستە بێت بۆ پرۆسێسکردنی داواکاریەکەی لە لایەن وەزارەتەکەمان.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین دوەمین کۆنفرانسی توێژینەوەی خوێندکاران ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

بە دروشمی ( بەرەو پەرەپێدانی توێژینەوەی خوێندکاران) ، زانکۆی ڕاپەڕین دوەمین کۆنفرانس بۆ توێژینەوەی دەرچونی خوێندکاران لە بەرواری ٨ – ٩ / ٥ / ٢٠١٨ لە هۆلی چالاکیەکانی زانکۆ ئەنجام دەدات .

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران ، وە بەکەلتورکردنی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و هاندان و ڕاهێنانیان لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ، و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتو لە زانکۆدا و لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیەوە ، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ ،(دوەمین کۆنفرانسی زانستی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین) سازدەکات.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستەکانى (ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت ) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

مەرجەکان :

درێژەی بابەت