University of Raparin Logo

خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین سەردانی پێشانگای كاریان كرد لە زانكۆی ئەمریكی

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ی نیسانی ٢٠١٨) سەنتەری گەشەپێدانی كار گەشتێكی زانستی بۆ ٣٠ خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی زانكۆی ڕاپەڕین ڕێكخست، بە مەبەستی بینین و بەشداریكردن لە پێشانگایەكی گرنگی كار لە زانكۆی ئەمریكی/ سلێمانی.

لە گەشتەكەدا خوێندكاران لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ خاوەنكارەكان و نوێنەری كۆمپانیاكاندا كرد سەبارەت بە هەل و دەرفەتەكانیان و چۆنیەتی سوودمەندبوون لێیان.
هەروەها ستافی سەنتەری كار پەیوەندی و لینكی لەگەڵ چەند كۆمپانیا و ڕێكخراوێكی ناحكومیدا دروستكرد، بە مەبەستی ناردنی ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆمان بۆ خول و ڕاهێنانەكانیان، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.

ئەنجامی کۆتایی خولی رێگاکانی وانە وتنەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئەمجامی بەرایی خولی ڕێگاكان بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە ٨٦٤/٢٩/٧ لە بەرواری ٢٠١٨/٣/٦ و دوی پێداچوونەوە بە سكاڵای بەشداربووان ،بە پێ فەرمانی زانكۆیی ژمارە ٩٢٩/٢٩/٧ لە بەرواری ٢٠١٨/٣/١٣  ئەنجامی كۆتایی خولی رێگاکانی وانە وتنەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ تان پێڕادەگەێنێین. 

کلیک بکە بۆ داگرتنی ئەنجامی کۆتایی خولی رێگاکانی وانە وتنەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨

بەشی جوگرافیا بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی هۆبەی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین ، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ کردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠/٤/٢٠١٨ یاری کۆتایی خولەکە لەنێوان خوێندکارانی بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و خوێندکارانی بەشی یاسا لە هەمان کۆلێژ بەڕێوەچوو.

یارییەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆ و د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و د.بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و سەرۆکی بەشەکانی جوگرافیا و یاسا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت