University of Raparin Logo

چوار مامۆستای زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

چوار مامۆستای زانکۆی راپەڕین بەپێشکەشکردنی توێژینەوە بەشداری سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی گەرمیانیان کرد کە رۆژی (١٨ / ٤ /٢٠١٨) لەزانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەکەدا ھەریەک لەبەڕێزان (د.تەلعەت بۆتانی و د. ساکار گەردی) لە بەشی جوگرافیا و بەڕێزان (مامۆستا ھەرێم حسن و احمد حەمە مستەفا) لە بەشی مێژوو لەزانکۆی راپەڕین بە پێشکەشکردنی توێژینەوە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد.

فێستیڤاڵێکی زانستیی و کەلتوریی و ھونەری لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئامادەکردنی، ھونەر ئەحمەد
فۆتۆ: ھاوکار زرار
کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٨ / ٤ / ٢٠١٨)، فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستیی و کەلتوریی و ھونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، بەئەنجامدانی چەندین چالاکی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکە بەڕێوەچوو.
سەرەتا فێستیڤاڵەکە بەکردنەوەی چالاکییەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز (پ.ی.د. ھێرش رسوڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و میوانانی سنورەکەو لێپرسراوانی حکومی فێستیڤاڵەکە دەستی بەکارەکانی کرد.
لەفێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی بەڕێوەچوون لەوانە (فرۆشتنی کتێب، نمایشکردنی بەرھەمی دەستیی، رێورەسمی گواستنەوەی بوک بەشێوازی فۆلکلۆری کوردی، نمایشکردنی وێنەی فۆتۆگرافی، نمایشکردنی پۆستەرە شیعر، نمایشکردنی جلوبەرگی کوردی و فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە گەرمەکان و نمایشکردنی کەلوپەلی فۆلکلۆری ناوماڵ و ھەڵدانی رەشماڵ و چەندین چالاکی زانستیی و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر)
شایانی باسە داھاتی فرۆشتنی کەلوپەلی فێستیڤاڵەکە بۆ گروپی کۆمەکی زانکۆی راپەڕین بووە کە گروپێکی چالاکی زانکۆی راپەڕینەو ساڵانە ھاوکاری چەندین خوێندکاری کەمدەرامەت دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی

سیمینارێک دەربارەی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٨، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ سیمینارێک بۆ ( رائد / کاروان محمود ) بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی راپەڕین بە ناونیشانی (یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن) سازکرد.

درێژەی بابەت